ساقیا!
وا بادەوە، وا بادەوە
ڕوو لە لای من کە بە جامی بادەوە
موشت��ری وەک من لە مەیخانە کەمن
زۆربەیان شاد و بەکەیف و بێ خەمن
مەی حەرامە بۆ سەهەندەو بێ خەمان
مەستی بێ خەم بۆچی بگرن ئێخەمان
ئەم شەرابە تاڵە دەرمانی خەمە
لێی حەرام بێ ئەوەی دەردی کەمە
ئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێ دەرد نییە...