Adil Ali Profile Banner
Adil Ali Profile
Adil Ali

@AAil4340

Followers
40,162
Following
31,787
Media
11,412
Statuses
271,802

‏‏‏‏‏‏‏‏‏‏‏‏‏‏‏‏‏‏ئەو باخەوانەی ناگرێ قەدری گوڵ عەمری نەمێنێ وبچێ تە ژێر گڵ

Silemani
Joined September 2016
Don't wanna be here? Send us removal request.
Explore trending content on Musk Viewer
Pinned Tweet
@AAil4340
Adil Ali
6 years
باکاول بێ ئەو ووڵاتە تۆ ناکاتە تاجی سەرسەر بانەمێنێ هەرهیچ باخی ووشک ببێ نەوعی عەرعەر باکاول بێ ئەو ووڵاتە کەتۆ نابینێ وەک پەری تۆ لەدێڕو شعیری منا هەریەکەمی هەریەکەمی دەماخ سسن هەرئەوانە کەپێت ئەڵێن توانا کەمی دەی کاول بێ ئەو ووڵاتە کەپێت ناڵێن تۆیەک پارچە لەخشڵ زێڕ لەگەوهەری!!؟
273
140
3K
@AAil4340
Adil Ali
5 years
دایکم دایکم وەک مانگەشەوشەوقی لەشەودا وێنەی نییەجاقەمەرچییەلەچاوی ئەودا دایکم فەسڵی بەهارەلەناوجەمعی گوڵدا جاگوڵ چییەحەدی چییەلەتاوجوانی ئەودا دایکم وەک خۆر ڕۆشنایی ئەدابەدەوروبەردا چ عەجەب هیچ شەوقێ شان بالەشانی ئەودا دایکمەووڵاتی زۆرقەشەنگی من چ ووڵاتێ ئەوەندەخۆشەلەناوچاوی دڵدا
Tweet media one
99
2
448
@AAil4340
Adil Ali
5 years
خۆشم ئەوێی بەقەد تەمەنی تێپەڕم بەقەدتاڵی سپی سەرم خۆشم ئەوێی بەقەد عەفرینی داگیرکراو بەقەد وڵاتی کەرت کەرت کراو خۆشم ئەوێی بەقەد ڕۆژهەڵات وباکور بەقەد ڕۆژئاواو باشور خۆشم ئەوێی بەقەدزیندانییەکانی ڕۆژهەڵات بەقەدجوانی هەموو ووڵات خۆشم ئەوێی بەقەدوەفاوخۆشەویستی بەقەدئەوەی دڵم ویستی
32
5
376
@AAil4340
Adil Ali
5 years
پڕلەوەفا خۆشم ئەوێێ هۆگری تۆم دڵم لاتە زیاترلەخۆم عاشقتم وەک پەروانە دڵم بۆتۆ پڕلەژانە سنوری خۆشەویستیم دیارنییە بۆت هەناسەکەم ترپەی دڵم ئولفەتم بەڕۆحتەوەگرێداوە مەرگت مەرگمە بەرگە ناگرم بێ تۆ بژیم ڕۆحم لەشەقی باڵادا ئۆقرە ناگرێ لەگەڵ ڕۆحی تۆدائەبێ ڕۆح وگیانم لەناوجەستەی تۆدائەبێ
42
15
378
@AAil4340
Adil Ali
5 years
بۆ بۆقەڵەم ئەتوانێ چی بڵێ مەگەرنەفرەت بکالەڕوی ڕەشتان نەفرەت بکالەحەیاتان کەنیتانەهیچ لایەکتان بەرنەفرەتی خوداکەون یەک بەیەکتان نەفرەت وتف لەمەجوستان هەم لەڕوستان لەمەغۆل لەتەتارولەتورکتان نەفرەت لەمنافقی ودوڕوتان نەفرەت لەدڵی گەنیوتان تف ونەفرەت لەهەموتان #TurkeyChemicalWeapons
34
23
355
@AAil4340
Adil Ali
5 years
اللهم اشفی ابی شفاءعاجلا خۆزگەتەمەن ئەهاتەخوار تۆگەنج گەنج ئەبویتەوە منیش ئەبوم بەخزمەتکار ئەم گەڕانی هەوارگەوشار سەرۆکەکەم تاجی سەرم هێزی ئەژنۆم ترپەی دڵم مانگی ئاسمانی ماڵەکەم شەوق وڕوناکی ڕۆحەکەم فیداتبم قوربانتبم خۆشی دونیا چییەبۆمن لەش ساغی تۆڕۆح ودڵم توخوادوعاکەن بۆباوکم
Tweet media one
82
4
327
@AAil4340
Adil Ali
3 years
بەیادی زو بەنیگایەکی مناڵی لەگۆشەیەکی تەنهایی ئێستابیرمکەوتەوە من چۆن بومەتەکایەویاری خەیاڵی پوچ یەقەم ئەگرێ کات تێپەڕی هات جودایی ئێستاش ئەسیری ئەونیگام کەئاشناییمان کردبەدیاری خۆزگەم بەیادی قەدیمی بەدیدەی دوردڵی نزیک ئەوینمان بۆڕۆح ئەهانی ڕۆیی تەمەن گوزەشت پیری پێمان ئەکایاری
Tweet media one
71
3
346
@AAil4340
Adil Ali
5 years
تفێک لەڕوت دیموکراسی کەڕێوی گەڕئاکا باسی تفێک لەتۆش شای فرنسا تفێکی ترلەتۆش تورکیا تفێکی لەڕوی ڕەشت ترامپ پۆتین تفێک لەوەش لێتان تۆپین تفێکیش لەتۆش مافی مرۆڤ تفێک لەوێژدانتان جیهان کەکوردنابینن وەک ئینسان تفێک لەدۆستی وەک ئێوە تفێک هەرگیز نەیبێ شێوە #ErdoganGenociationofKurds
23
18
322
@AAil4340
Adil Ali
5 years
ئەوەتەی هەم هەرخول ئەخۆم هەرخەم ئەخۆم ئەوەتەی هەم هەڕێ ئەبڕم هەرجێ ئەگرم ئەوەتەی هەم ڕێ نەماوە پێیدا نەڕۆم هەر ڕەوئەکەم وئەمگرن ئەوەتەی هەم فریای فرمێسکی چاوناکەوم هەرئەیسڕم ئەوەتەی هەم هەرهاوارئەکەم هەرناڵەئەکەم هەرئەم بڕن ئەوەتەی هەم شارمەڕوخێ دێمە ڕوخێ شاخمەڕوخێ هەرئەم دزن
Tweet media one
29
11
317
@AAil4340
Adil Ali
5 years
ڕەنگە ڕەنگە ئێوارەک لەگەڵ ئاوا بوونی خۆرا منیش بارگە بپێچمەوە ئاخر سەفری ژینم بێ ئیتر هەرگیز نەیەمەوە بڕۆم بۆشاری خامۆشان سەرلە زەوی نەدەمەوە ئەوهیوایەی من بۆی ژیام بۆ دووا جار پێی نەگەمەوە ژیان پاڵم پێوە بنێ بەهیچ شادێ شادنەبمەوە عەزیزان خوا حافیزبێ لەئێوە نەوا پێتان نەگەمەوە
29
7
321
@AAil4340
Adil Ali
3 years
جــەژنـتان پـیـرۆز بــەچـەپـکـە چـەپـکـەی گـوڵـی بــەهـاران بــەجـوانـی دەشـت و هـەوای کـۆســاران بــەخـۆشـەویــسـتی و وەفـاکـەی جـاران بـەوەسـف وسـەنای جوانیـیەکـەی یـاران جـەژنــتـان پـیـرۆز ڕێـزتـان سـەر چــاوان بــەندەی بــچووکــتـان بـبـوورن قــوربـان 13/5/2021 یـادگـاری بـێ
Tweet media one
96
0
335
@AAil4340
Adil Ali
6 years
باوەگیان تۆ تاقەسەرۆکمی هێزی ئەژنۆوڕۆحمی خۆشەویست وسۆزمی ترپەی دڵمی وهێزمی چی پێنوسێ چی ئەنوسێ بۆ وەسفی تۆ ڕائەوێسێ باوەگیان کەتەماشای ڕووی چرچرت ئەکەم بەجوانی دونیای نادەم تاقەماچێکی دەستی تۆ بەچەند طەعامی خۆش نادەم کەوەسفی تۆلەئاسمان بێ من چیبڵێم سەرلەهیچ وەسفێ دەرناکەم #باوك
Tweet media one
68
6
316
@AAil4340
Adil Ali
5 years
وەطەن چیت بۆبنوسم ئەی وەطەن لەچوار لاوە کەپڕ ئێشی لەچوارلاوە ئاخ هەڵکێشی لەچوارلاوە ئاه ئەکێشی لەچوارلاوە خەم ئەنۆشی قوربانی ئەم چوارینە زامدارەی تۆبم ئەی وەطەن قوربانی ڕۆڵەی کوژراوی هەژارتبم ئەی وەطەن قوربانی جەرگی سوتاوی دایکی هەژارتبم ئەی وەطەن فیدای خاکی لەتکراوتبم ئەی وەطەن
34
8
316
@AAil4340
Adil Ali
6 years
بەفرو گوڵ کامیان جوانن غەم لائەبەن لەدەوری دڵ کلوەی بەفر یان جوانی گوڵ کامیان عەزیز خۆشەویستن لەبانی دڵ ساردی بەفر یان جوانی گوڵ نەوعی یەکن هەروەک یەکن گوڵ چەند جوانە بەفریش هەروا لەیەک تادان لەیەک جوانی ولەیەک ناودان بەفرتارای ڕەنگ سپی ڕەنگ پۆشە گوڵیش ڕەنگ سور هەربۆتارا بەپەڕۆشە
31
4
315
@AAil4340
Adil Ali
5 years
ئەوەی تۆی بووێ باڵیشی هەبێ نافڕێ نەک نافڕێ هەرگیز ناڕوا گوێ لەهیچ ئاوازێ ناگرێ نیشتمانی ئەبێ بەتۆ سروودی هیچ ووڵاتێ ناچڕێ تۆئەبی بەسنووری توخنی هیچ سنوورێ تر ناکەوێ وەک ئەوبولبولەی لێدێ کەگوڵ نەما کەگوڵ وەری ئیدی هەرگیز سازی نەغمەی ناسازەبێ نەغمە وسازی بەهیچ گەوهەرێ گران ناکڕێ💜
26
7
313
@AAil4340
Adil Ali
5 years
تاڵی سپی کەوتەسەروڕیشم جوانی جارانم نەما هەنگاوەکانم سستبون پشتم چەماڕێکی جارانم نەما لاویم گوزەشت چوبۆسەفەرپیری میوانمە چارم نەما کەوتم لەجێ لەسوچێکا وەبێ هێزی میوانی ڕۆژم نەما چرای عومرم واکزئەبێ بەشنەبایەلارەبم بڕشتی جارانم نەما زوان ولفتم بۆهەڵنایەلاڵ بوم هەق بێژی جارانم نەما
22
7
310
@AAil4340
Adil Ali
2 years
تـاجی سـەرم ڕێـگای ڕۆشنـایـی بـەهـەشتـم کـەتـۆ پـیـربـی دونیـا وەک گۆچان ئەچەمـێ خۆشی بـەرگی ڕەش ئـەپـۆشـێ ئـیـتـر ئـاسمان پـێـنـاکـەنـێ ئـەستـێرەی بـەخت ئـاوائـەبـێ کەتـۆ شادبی هـەرچی گوڵـە پێئـەکەنـێ ئـای خوایـە گیان ئـەم مەخلوقـەت زۆر شـیریـنـە بەس دیـداری لابـەری خەمـی ژیـنـە
Tweet media one
87
2
308
@AAil4340
Adil Ali
6 years
بۆ دایکم بۆدایکم ووشەدێنم لەمرواری لەخشڵ زێڕ لەگەوهەر لەجوانی بۆدایکم من گوڵ دێنم لەهەموو باخەکانی دونیا کام گوڵ جوانە ئەوە دێنم من بۆدایکم شیعرە نووسم قەڵەم شەکەت ماندوونابێ شلیش نابێ هەرئەنووسم بۆشیرینی ناوی دایکم بۆشەوقی جوانی دایکم کەزۆر لەمانگ بەشەوقترە کەزۆرلەجوانی جوان ترە
Tweet media one
49
3
289
@AAil4340
Adil Ali
5 years
چۆنبم لەپەڕەی شێواوی کتێب ئەچم لەدوبەرگی دڕاوی شیعرەچم لەشەوی نەڕۆیشتوی یەڵدای درێژەچم لەبولبولی پەرێشانی دورلەگوڵ ئەچم لەداری دڵ شکاوی بێ گەڵائەچم لەدوچاوی فرمێسکاوی شەوئەچم لەبەهاری بێ🌹ی وشکەچم لەترپەی دڵێکی تەنگەچم تۆچۆنی هیوامەدڵ خۆش ببی لێوبەبزە کەبتبینم نەڵێم داخم بۆواکزە
26
6
301
@AAil4340
Adil Ali
4 years
جەژنتان پیرۆز بەقەدترپەی لێدانی دڵ وێنەی جوانی باخی پڕ گوڵ خۆشم ئەوێن بەقەد ترپەی ساڵەهای دڵ بەقەد زۆری چی جوانی گوڵ ڕقم نییە تەنهاهەر موحیبەتی پەنتایی دڵ وێنەگوڵێ کەعەزیزەلەلای بولبول خۆشم ئەوێن بەقەد سۆزی دڵی دایکێک بەقەددڵی ئەوکیژۆڵەی کەبۆی دێ دیاری بوکێک بەقەدخۆشەویستی ڕوحێک
Tweet media one
71
0
298
@AAil4340
Adil Ali
5 years
جەژنتان پیرۆزبێ لەقوڵپەی دڵەوە بەچەپکێ گوڵەوە لەناخی پاک وپڕەوە خۆشم ئەوێن ئەی ئەوانەی ڕقتان لێمە بەقەد ڕقتان خۆشم ئەوێن خۆشم ئەوێن ئەی ئەوانەی خۆشتان ئەوێم بەقەد خۆشەویستی لەدڵەوە نەک هەر ڕۆژێ خۆشم ئەوێن سێ سەدو شەست ڕۆژەکەی ساڵ دێم بۆلاتان وەک فەسڵی بەهار بەدوو دەستی پڕ گوڵەوە
Tweet media one
63
2
280
@AAil4340
Adil Ali
5 years
بەڕێکەوتم لەڕێکەوتم بۆهەرچی چوم هەردوواکەتم ئەمڕۆوسبەی شادی عومری گەنجیمە گێڕم هەروەک پەیژەبۆی سەرکەوتم چومەتەقوڵی خەیاڵەوەنۆشی قاوەی تاڵیشەکەم چاک تێکەوتم ڕێگەوجێگەی ژینم بڕی تامی تاڵی پیرم بینی والێ کەوتم سەیری ڕوی سوروسپی ڕەنگم مەکەن هاکاتاڵی سپی تێکەڵم بو لاربومەوەووەلاکەوتم
Tweet media one
60
1
274
@AAil4340
Adil Ali
5 years
شەرتە تادڵ ترپەی هەبێ من بەرەو لای گوڵ بچم شەرتە تاگوڵ بۆنی هەبێ من لەگەڵ بولبول بچم شەرتە تابولبول نەغمەکا من بۆچنینی گوڵ بچم شەرتە تاچنینی گوڵ هەبێ من لەگەڵ گوڵاو بچم شەرتە تاگوڵاو بۆنی بێ من لەگەڵ بۆنی بچم شەرتە تابۆنی گوڵاو گوڵ بێ من بۆ هیچ جێ یە نەچم هەر بۆلای باخی پڕگوڵ بچم
27
4
280
@AAil4340
Adil Ali
5 years
پیرۆزە یادی پڕبەرزو شکۆت پیرۆزەجوانی جاران وئەمڕۆت شای شاری شاران ئەی دەستەگوڵی میروشای بابان شاری حەیاتم ئەی سلێمانی تۆ دولبەرێکی لەپەنا دڵان دڵبەریش هەرتۆی شارەکەم قوربان ئەی شاری عەشق وئەوین وجوانی بوکە جوانەکەی گشت کوردەواری بۆیادی شکۆو بەرزی ناوی تۆ هەزار ئەڵێم پیرۆز بێ لەتۆ
27
7
274
@AAil4340
Adil Ali
4 years
تەمەن واتەمەنم بەرەو پیری هەنگاوەنێ کەم کەم تاڵی سپی لەشێوەمدا میوانەبێ چی خەیاڵمە بەوێنەی خۆر ئاوا ئەبێ هیواکانم پەرت و بڵاو شێواوەبێ بەمانگ وساڵ چۆن لەپڕ عومرم تێپەڕی گوڵی گەشم نەما چۆن تەمەن گەشتە ئەوپەڕی ئای تەمەنم لەخەونەچی لەچیرۆکێکی کورتەچی ئای تەمەنم واخەریکە لەدەستمەچی
Tweet media one
68
7
285
@AAil4340
Adil Ali
6 years
پێم خۆشە پێم خۆشەئەشق وئەوینی تۆبم پێم خۆشەوەفای ڴشت عومری تۆبم پێم خۆشەخەندەوهەم بزەی تۆبم پێم خۆشەترپەی ناودڵی تۆبم پێم خۆشەشەمعی شەوانی تۆبم پێم خۆشەجوانی جەماڵی تۆبم پێم خۆشەمانگی ئاسمانی تۆبم پێم خۆشه شەوقی شەوانی تۆبم پێم خۆشەمردم لەپەنا تۆبم پێم خۆشەکێلی گۆڕەکەی تۆبم ❤❤
Tweet media one
Tweet media two
33
6
263
@AAil4340
Adil Ali
3 years
ئەزانی تۆ کە دڵێکی شینم دانا واتای چییە واتا خۆشم ئەوێی وێنەی شینایی ئەو دڵە کەلە عەشقی تۆدا پڕە وێنەی قووڵی ئاسمانی شین بەقەد عەشقی پڕ لە ئەوین وێنەی خۆشەویستی دڵێ بێ حەد لەخۆشەویستی بدوێ بەقەد حەزم بۆ قوومێ ئاو لەگەرمایی تینی هەتاو وێنەی ئەو بولبولەی شێتەی گوڵ ببینێ بڵێ ئۆخەی
38
2
284
@AAil4340
Adil Ali
2 years
جەژنـتان پیرۆز دڵ لەسەر دەستم دائەنێم بۆتان وێنەی ڕێحانـە دێـمـەوە ڕووتان یاڕەب قبوڵبێ ڕۆژو تاعەتان بـبـێ بەتێشووی ڕۆژی قیامتان گەردن ئازادبن ئەی خۆشەویستان یاخوا ئەم جەژنە پیرۆزبێ لـێـتان وەک مانگی چواردە ڕۆشنبێ ڕووتان مـن خۆشەویستی ئەبەخشم پێـتـان عەزیزن بـەڕێز بـێشک هەمووتان
Tweet media one
89
2
279
@AAil4340
Adil Ali
6 years
پێم مەڵێ کێیت من کوردێکی کوردستانم کرمانجم بادینانم سۆرانم هەورامانم لوڕم لوڕستانم هەرئەوەم کەخۆم ئەزانم مەقاش و دەسکێشی حیزب نیم ڕەنگ وهاوارو سەدای هیچ جەمێ نیم من ڕەشەبای شاخی نەلەرزم من ڕەگ و چڵ وتەرزی بەرزم من کوردێکی ڕوت وڕەجاڵ وپەتیم دوژنم قەت بیرنەکەی کەبلەرزم قەت نابەزم
Tweet media one
33
5
260
@AAil4340
Adil Ali
1 year
جەژنتان پیرۆز بـەدێـڕێ ڕووپـۆش کرابێ بـەگـوڵ ووشـە بـەووشەی دەربچـێ لـەدڵ ئـاوێتـە بـووبـێ بـەڕێحـانـەو گـوڵ لێتـان پـیرۆزبێ ئـەم جەژنـە بـەدڵ دێـڕێ تـروەک ضەیف خوڵق گەرمبـێ بەوێـنـەی لـۆکەش زۆر دڵ نـەرمـبـێ وەک نیشـان شکـێـن بـگرێ نـیـشانــە پـێمـان بـدات بـەش نـوقڵ و جـەژنـانـە
Tweet media one
74
1
279
@AAil4340
Adil Ali
6 years
کوردستانم کوردستانم ئەی خاکە بێ نازەکە ئەی خاکە لەت وپەت وبێ حاڵەکە کوردستانم قوربانی شاخی بەرزی سەرکەشتبم ئەی خاکەکە ئەی نیشتمانە جوانەکە قوربانی دەشت ودەرو بەهاری سەوزوگەشتبم ئەی خاکەکە ئەی نیشتمانە جوانەکە خۆشم ئەوێی بەقەد زۆری هەوری سەرکەش خۆشم دەوێی بەقەدبینایی دووچاوی گەش
Tweet media one
32
5
254
@AAil4340
Adil Ali
6 years
جەژنتان پیرۆز ئەم شەوشەوێکە جیاوازە قوربان ئەوەڵین شەوەلەجەژنی قوربان دەبێ تۆئەم شەوقوربان گیان قوربان ئەم خۆشییەی جەژنم بۆبکە وەدووان بامن بووێسم لەقوربان قوربان ئەزانی دڵم خۆشەوێت قوربان کاتێ کەتۆ دێیت وەقوربان قوربان هەرکاتێ هاتیت قوربان گیان قوربان خەبەرم پێدە عیدم بێتە دووان
Tweet media one
57
5
258
@AAil4340
Adil Ali
2 years
ئەی ئەوکەسەی ئـەم نـوسینـەی من ئـەبینـی جـەژنت پـیرۆز خۆشم ئـەوێـی لـەگەڵ تۆدا بـەگـوڵ ئـەدوێـم دەم بـەخەنـدەو لێـوبـەبـزەم هـیوام وایـە تـەنهـا نـەبـی هـیچ کاتێ خەم لەکۆڵ نەبـی خەو زڕاوی شەوان نـەبـی لـەگەڵ شادی ئـەم جەژنەی قوربان بـبـی مـنیش قوربانی تـۆم ڕەبی بەدڵ دڵشـاد بـبـی
Tweet media one
82
4
277
@AAil4340
Adil Ali
6 years
شەق هەڵمەدە ئەی بێئەدەب قاچت شکێ ڕیش سپییە شەق هەڵمەدە ئەی سەرسەری لەکامە جێ ئەدەب فێربووی شەق هەڵمەدە ئەی شەقاوە قەڵەم کەی ئاوا شکاوە شەق هەڵمەدە ئەی بێ حەیا چۆن وانان ئەکەی پەیا شەق هەڵمەدە نەخوێندەوار جلی کوردیت کرد لەکەدار شەق هەڵمەدە ئەی شەق وەشێن دار ودەستەتان داوەشێن
Tweet media one
20
9
261
@AAil4340
Adil Ali
5 years
دوعام پێویستەباوکم نەشتەرگەریی گەورەی بۆئەکرێ منی بچوک چۆن ئەتوانم لەسەرگەورەییت بنوسم وبووەستم قوربانتبم خزمەتکارتم کەی منی بچوک لەئاست گەورەیی وقەدرتم وەسفی تۆ لەنێوئاسمانی بەرزی سەربێ منی بچوک ئەبێ هەردەستەوەستان بووەستم دەستوپلم لەرزۆکەبن شلئەبن کاتێ لەسەرتۆی میهرەبان ئەنوسم
Tweet media one
78
1
270
@AAil4340
Adil Ali
3 years
دایکم وەک شەمسەتاج لەسەری هەموشەوێ وێنەی مانگەلەناوشەودا هەمودەمێ دوعاکانی گەورەترینەسامانە بۆم ئەوەی دورەلەودوعایەڕەبی لوتی لەقوڕ کەوێ دایکم ڕۆشناییمەگشت دونیامەخودا نەکا ئەو ڕۆشناییەم لەبەردیدەی چاوان کەوێ قوربانتبم تاجی سەرم سەرکردەکەم تۆی ڕێگای بەهەشتەکەم قوربانی تۆبێ ڕۆحەکەم
Tweet media one
88
1
274
@AAil4340
Adil Ali
7 years
بەهارەبولبول بونێرگز بخوێنەتۆ نێرگزچاوەڕێ تەکا دێرمەکەوەتۆ بەهارەبولبول خەم مەخۆ بچریکێنە تۆ هیچ نەبێ دەشت وباخ گوڵ چاوەڕێتەتۆ بەهارەبولبول ئەوخەمەی تۆ هەربۆگوڵەخۆ خۆزگەم بەتۆبەهارونێرگز وگوڵ لایبرد خەمی تۆ وابەهارە لەبری گوڵ وگوڵاڵە خەمم بۆ خاکمە سەرپا لاشەکەی خوێنی سووری ئاڵە
Tweet media one
16
8
259
@AAil4340
Adil Ali
6 years
نێرگز نێرگز گوڵەکەی بەهاری ڕەنگین ئەی تاقەگوڵی سەلاروسەنگین بۆئەم بەهارەچۆنەدەرکەووتیت چۆنەچڕۆت کردچۆنەسرەوتیت چۆنەڕەنگەکەت تێکەڵ سوورنەبوو چۆنەگوڵی سوورهاودەمت نەبوو چۆنەهەڵاڵە ڕەنگ وبۆت نەبوو نێرگزپێم بڵێ چۆنەدەشت ودەر هەرسووری ئاڵە خوێن ئەخاتەدەر بۆچی جواب نادەی ئاخ ئەخەیتەدەر
Tweet media one
16
11
251
@AAil4340
Adil Ali
6 years
ماچێک خۆشم ئەوێیت بەقەد ماچاکی قەدیم خۆشم ئەوێیت بەقەدتاڵی سپی سەرم خۆشم دەوێی بەقەد تەمەنی تێپەڕم خۆشم دەوێی بەقەد نەسیمی بەیان خۆشم دەوێی بەقەد خەوی خۆشی سەربان خۆشم دەوێی بەقەد ئەستێرەکانی ئاسمان خۆشم دەوێی بەقەد دەریای وشین قوڵ وجوان خۆشم دەوێی بەقەد وەفای هەموو زەمان ❤❤
Tweet media one
28
5
258
@AAil4340
Adil Ali
5 years
ئەمەوێ شێتبم شاربگەڕێم کوچەوکۆڵانی شێواوی عاقڵ پەی بەمانەنابا ئەمەوێ شێتبم با هەواڵم بۆ دووربەرێ ئاخرشێتی کەس بەغیلی بەناوبانگی ئەونادا ئەمەوێ شێتبم وەک ئەوشەپۆلەبەرزانە کەکەس خۆی لەتوڕەبوونی نادا ئەمەوێ شێتبم شێتێ توڕە لەناوهاواری بڕسکاوم بڵێم بۆکەس گوێ بەشێت نادا ئێوەش شێتبن
26
6
258
@AAil4340
Adil Ali
5 years
باران باهەورەکان بگرمێنن لێک بئاڵێن تێکەڵ ببن و بناڵێن بائاوازی چرکەچرکەی باران ژوری کپم ئاوەدانکا باوەرینی گەڵاکانیش لەنێوئاوازی باراندا خۆیان سازکا باخواردنەوەی کوپێ قاوەش لەبەردەم پەنجەرەی ژورمدا خەیاڵی سەرێشتم ساتێ سافکا باجریووەی چۆلەکەکان دڵی منیش لەم جەنجاڵیەدا کەمێک سازکا
19
7
248
@AAil4340
Adil Ali
6 years
جاران جاران ڕیش سپی دەوری ئەگێڕا قسەی سقڵی بوو دەور ئەگۆڕا هەرووتەیەکی چەند شار ئەگەڕا غایەی دوژمنی بۆ دۆست ئەگۆڕا بەڵام ئێستاکە دەور گۆڕاوە ڕیش سپی وپشت کۆم ڕێزی نەماوە ئەو پایەی هەبوو لەبەین براوە دینار و دۆلار هەرهالە ناوە پیاوی ڕیش سپی خزاوە دوواوە زەمانی ئەوان کواباوی ماوە😪
Tweet media one
28
3
259
@AAil4340
Adil Ali
6 years
بۆیادی تۆ بۆرێگەوخەباتی تۆ ئەی پێشەوا چی بنوسم ئەم قەڵەمەم زاتی نییە هیچ بێتەگۆ وەسییەتی تۆ پشت مەبەستن بەهیچ دوژمنێ خاس وتڕۆ کێ گوێ پێداکێ ژنەفتی ئێستەکوردایەتی جۆرێ ترە چوار قاچی کورسی پوڵ وپارە لەپشترە ئەوخاکەی تۆ گیانی خۆتکرد فیدا ئەلعان گۆڕا لای زۆربەمان لەپوشی دەم با سوکترە
Tweet media one
18
12
245
@AAil4340
Adil Ali
5 years
مەڕۆ قسەم بۆبکە قسەم بۆبکە بالەڕۆمان زیاتربێ بالەچیرۆک درێژتربێ بالەنووسینەکان زیاتربێ بالەناوجوانیدا جوان تربێ بالەبەهار پڕ گوڵ تربێ بالەشنەی شەماڵ فێنک تربێ بالەوەرزی خەزان پڕچڕ گەڵا تربێ بالەفەسڵی زستان ئەڵماس تربێ بازیاتر دڵم هۆگر تربێ قسەم بۆبکە باچاوم لەووشەی شیرین تربێ ❤
30
7
248
@AAil4340
Adil Ali
5 years
ئەو سات ووەختەی ڕۆژ گوزەرئەکا شەودێ بەسەرداو دڵ داگیر ئەکا هەندێ هیلاکە جێ ڕای ئەژەنێ هەندێ بۆشەوقی مانگ پێ ئەکەنێ هەندێ یادئەکا لەگەڵ یادگاری نازانێ بگری یان بیکا شادی هەندێ حەزئەکا تاق وتەنها بێ دەستی لەملی چپەی شەودابێ هەندێ تامەزرۆی شەوهەر شەوییەتی بۆدیداریەکێ خەمی خەوییەتی
29
3
262
@AAil4340
Adil Ali
6 years
ئاڵاکەم لەیادی تۆلەتەک نەوەی شەهیدی چەند خونچەگوڵێ کەوتینەی باس ئەوخونچانە وتیان توخوا بڵێ باس وخواسکە بزانە سەرداری ئەم وڵاتە چی دەربارەی حاڵمان ئەڵێ کەواڕوتین برسی هەژار کزکزۆڵە ڕەش وەک دەوار وتم ڕۆڵەمن بڵێم چی کێ گوێ ئەگرێ کەئەڵێم چی سەرداری وڵات چوزانێ ئەوهەرکاسبی خۆی ئەزانێ
Tweet media one
13
8
247
@AAil4340
Adil Ali
5 years
جاران من تاجبووم لەسەر نەک دەرکراوو دەربەدەر هیچم ناوێ کوخێ نەبێ لەشڕی وشپرزیدا بێ وێنەبێ هیچم ناوێ تەنهاوتەنها خەوێکی قووڵ بێ خەبەربم لەئێستەو دوور نانا لەسەر تیڤی ووتەکانتان تریسەکەی دێ بریقەدار بەکام یاسا بەکام ڕێسا ئەمکەن بەدەسکەلای خۆتان ئێسا هیچم ناوێ درۆی دوبارەشم ناوێ
26
5
253
@AAil4340
Adil Ali
5 years
مامەگیان تۆش بێزاری دڵ شکاوی بەم ڕیش سپی و تەمەنەوەخوراوی دەستی بازاڕی لەم جەنگەڵەجەنجاڵەدا بەش خوراوی ئاخ چۆن سوێندە خۆی دوعابۆسەری کێ ئەخۆی مامە من لەجێگەی ئەوکەڕانە ئەوکوێرانە شەرمازاری ڕیشی سپیتم من لەجێگەی دزوجەردەو خۆرەی ئەم ووڵات ونیشتمانە شەرمەزاری گیرفانی خاڵیتم ئاخ مامە
23
6
251
@AAil4340
Adil Ali
6 years
لەجوانی سەوزی دەشت ودەر پەیابووجەمعی بەرخ ومەڕ عیوەکەی شوان خەیاڵی تەواوداپۆشی باعەی بەرخیش مەڕی لەڕێوە ئەدۆشی خەیاڵم پەلی گرتم لەناوخۆیدا هەڵی گرتم چی خەیاڵێ تەواو لەناوخۆیدا وونی کردم تاوێ لەجوانی وەرزی بەهارم ئەڕوانی دەمێ خەمم لێ وون بووبووشادی بۆدڵم ئەهانی ئاوایە سروشت وجوانی
19
5
248
@AAil4340
Adil Ali
3 years
جەژنتـان پـیرۆز لـەقوڵپـە قوڵپـەی دڵێـکی بریـان لـێتـان پیرۆزبێ ئـەم جەژنەی قوربان بەخۆشەویستی دڵێکی زیندوو بوغز کینەو ڕق بـکەین بـەمردوو لەگەڵ هاتنی ئەم جەژنەی قوربان بائاشت بینەوە بەدڵ و ڕۆح وگیان هەرئەم چەند دێڕە بۆ ئێوە قوربان لـێتان پیرۆزبێ ئەم جەژنەی قوربان گیان وگیان وگیان
Tweet media one
65
0
258
@AAil4340
Adil Ali
3 years
ئـەو کـەسەی کـەوا پیـری لـەبـیـرە لـەگەنجێـتـێـدا ئـەڵـبـەت کــەژیـرە تـۆو دائـەچـێنێ بـەهـەنگـاوی دوور مـەبـەستی وایە خەرمـان بکـا سوور هـەربـۆ ئەوکاتـەی ئـەچـەمـێ پـشـتی دەسـتی لـەرزۆکـی ئــەخـاتـە پـشـتـی عـەمـبـاری پـڕی هـەڵـــڕێـژێ دەم دەم سـەرکـەوێ پـیـایـدا قـەدەم بـەقەدەم
Tweet media one
59
7
262
@AAil4340
Adil Ali
6 years
تۆ گیانە هۆنراوەو شیعرلەگەڵ گوڵ بۆجوانی تۆیە دێنن ووشەی دڵ هۆنراوە عاشق دووچاوی مەستە گوڵ بۆناسکیت هەرتۆی مەبەستە کەقەڵەم نووسی هەرشیعرێ بۆتۆ چەندێ بنووسێ ناکا مەدحی تۆ ئەڵێن ئەوکاتەی کەدێیت بەڕێگا هەرچی رێگایە خۆی شیرین ئەکا ئەزانی وەسفت بۆچی وائەکرێ چونکە لای دڵان واباست ئەکرێ
Tweet media one
29
4
244
@AAil4340
Adil Ali
6 years
خۆزگە خۆزگە دەکرا خۆزگە دەبوو زەمەن ئەهاتە دوواوە بۆم هەموو عومری خۆم ئەسوتان ئەتوامەوە بۆت وەک ومۆم خۆزگەدەکرا خۆزگە دەبوو ئەم تەمەنەی کەمن ماومە بۆتۆئەبوو پڕم ئەکرد لەپێکەنین پڕم ئەکرد لەخۆشی ژین لەبەرهەردوو پێی تۆ ئەبوو خۆزگە قەڵەم کەئەینووسی لەوەفای تۆدا شل ئەبوو تاکول ئەبوو
Tweet media one
21
5
242
@AAil4340
Adil Ali
5 years
ئەمشەوناڵەی شیعرم هەردەرنایە شەوێ درێژدوچاویشم خەوی نایە قوڕگ نوساوسەدای دەنیگشم دەرنایە بۆئازاری ئەوکۆڵبەرەی کۆڵی قورسی لەپشتدایە تەزیووە دەست قڵیشاوکەوشی شڕی لەپێدایە لەتاوسەختی ئەوشاخ وڕێ توانای نییەڕێگە ببڕێ بۆپاروییەپشتی کۆمی چەندان کۆڵی قورس هەڵئەگرێ چۆن چاوفرمێسکی لێ ئەبڕێ
21
5
249
@AAil4340
Adil Ali
5 years
چۆن خەیاڵ پڵاولەمێشکی مەشغوڵم دەرکەم ئەوەندەمەشغوڵی کردوم پێم ئەڵێ تەرکی ئەموئەوکەم چارم ناچارەئەبێ لەگەڵی بڕۆم گوێی پێنەدەم هەڵکەم عەجەب لەپڕلەجەنگەڵی ئەم جەنگەڵە نازانم چیلەچی دەرکەم حاڵی نابم لەم هەموبێ حاڵییەدایەکێ بڵێ چیبکەم ئەم تەعبیرەوائەکەم مەدحی سپی و تائاخیرزەمی ڕەشکه م
Tweet media one
52
2
242
@AAil4340
Adil Ali
4 years
باوەگیان باوەگیان تۆ لەغوربەتای لەنێوجێگاو پێخەفای قوربانی یەک دەقەی تۆم من تۆم نەبێ ڕەنجەڕۆم قوربانی شەکەتیتبم میوانی غەریبیتبم باوەگیان زو بێرەوە دڵم لاتە لێرەوە من فیدای یەک دەقەی تۆم قوربانی میوانی تۆم ئەوەی دوعات بۆئەکا خۆشم ئەوێن وەک وەفا خوایەباوکم بێتەوە دڵم زوگەش بێتەوە
Tweet media one
65
1
256
@AAil4340
Adil Ali
5 years
باکاول بێ ئە ووڵاتە کە گەنجی کردە بێگانە خوێندنی ئاوا ڕیسوا کرد شەهادەی کردە ئینجانە باکاول بێ ئەو ووڵاتە عیلمی ڕیسواکرد بەپارە مەملەکەتی وام نەدیووە مرۆڤ وابکا ئیهانە عیلم و زانست لەژێر پێنێ تەنها بوو دوو فلس وعانە هەڕاجی کرد ڕەگ وپایەی ئەوەی پایەکەی بڕوخێ لێی هەڵدا شەقی زەمانە
32
3
237
@AAil4340
Adil Ali
6 years
ئەو دەمەی کەدڵ ئەشکێ زمانیش نایەتە گۆ ڕەنگی پەڕیووش کە ئەڕوا شپرزەو شڕە وەک پەڕۆ ئەو سەماحەی کەلێی ئەکرێ ئەڵێ مەڕۆ دڵ لەلای خۆشی نەماوە تاپرسێ بکا بۆخۆ ئەودەمەی کەدڵ ئەشکێ شکات ئەکا بێ پرس وجۆ شکاتی بۆلای کێ بەرێ بەشکاوی چۆن بێتە گۆ چۆن حاڵی خۆی بکا حاڵی کەناحاڵی یەکی بۆئەکا بەنۆ
17
2
237
@AAil4340
Adil Ali
6 years
واپایزەگەڵاوەرین دەستپێئەکا فەسڵی منە♥م زۆرمەیلی پێئەکا وەرزی خەزانی گەڵایەزەوی زیوین دروستئەکا پایزوەرزەکەی هەڵوەرینی خەم خۆشترین فەسڵی بۆد♥ی ماتەم پایز♥وگوڵ هەردوبەدەردن 🌹بۆهەڵوەرین پەڕەی گوڵەکەی ♥بۆهاویشتەی دەردی د♥کەی پایزتۆهاتی خەممان دەرنەهات لەتاوغەمی♥وا♥مان دەرهات
Tweet media one
33
4
245
@AAil4340
Adil Ali
5 years
داستانی من شەرحی نەبەنووسن نەبەچیرۆک نەبەڕۆمان ناکرێ هەرچی بڵێم تەفسیری حاڵی ناحاڵمم بۆحاڵیش ناکرێ چی لەسەختی ولەپڕ جامولکەی دڵمکەم فرمێسکی چاومم بۆ ڕاگیر ناکرێ ماڵی دڵم زۆر بچوکە بەڵام کەچی خەمی قورسی دڵم لام بۆ ئاسان ناکرێ ئاهوئاخ کەزۆرە دەردم هیچکام لەدەردم بۆ دەوا ناکرێ 💔💔
25
5
235
@AAil4340
Adil Ali
3 years
ڕۆژێ دێ عـومـرم کـۆتـادێ ئــەڕۆم زۆرخەون وخەیاڵ ئەبەم لەگەڵ خۆم پـێـش وادەی ئەوەی کشت ومات ببـم زوبـانــم بـشـکێ وبـێ وەڵامـم بـبـم کـێ هەقـی لامـە ئـێسـتـا بـڵێ پـێـم پێش ئـەوەی لـەناو گۆڕدا وون بـکرێم وەسییـەتـەو ئـەیـکـەم نـەکـا من بـمـرم بـۆ هـەقـێ لامـە بــێـنـە سـەر قـەبـرم
Tweet media one
66
3
246
@AAil4340
Adil Ali
6 years
دوعای بۆبکەن بۆئەم دادە ئەوکەبێهۆشی ناو جێگایە کۆرپەم دورم لەلای لایە زمانم هیچی نەگرتووە بەڵام ئەڵێم دایە دایە بەهۆشم هەرئەو ئەزانم بۆنتم ئەوێ دایە دایە بێ نازم دایکمم ئەوێ خوایە شیفای لای تۆدایە دوعا بۆدایکم بکەن بێتەوە هۆش دایە دایە دایەدایە بیرت ئەکەم چەند بۆن خۆشی بۆنت بکەم
Tweet media one
43
2
226
@AAil4340
Adil Ali
5 years
شارێکم خۆشەوێ شارێ بەیانیانی پڕلەنەغمەو جریوەبێ شارێ پرچی خاوی وەک شۆڕەبی کیژۆڵەبێ شارێ هەرگوڵ بگرێ هەرگوڵیشی لێ بێتەوە شارێ دڵ لەناویدا سەفاکا شارێ ڕۆح لەگەڵیدا حاشا لەدەردو جەفاکا شارێ پەپولە تێیدا بەبێ ترس سەماکا شارێ پڕ لەنەغمەی باڵدارومەل شارێ ئێوارانی پەڕەسێلکە تێیدا هەراکا
21
5
234
@AAil4340
Adil Ali
6 years
چیت پێبڵێم تۆکەحاڵت ئاوەهایە من چی بڵێم بەکێ بڵێم کێ حاڵیکەم وچۆن بڵێم هاواری تۆ بۆدیوەخانی پەرلەمان بەم برسێتی تۆ بۆ ویژدانی کام سەرداربەم ئەزانێ تۆ بەناو ناوت چەند لەپێشە کەچی کزەی جەرگت شێر دەرئەکا لەناو بێشە تاپەلاماری جەردەو دزو تاڵانچی با سەروەتیشیان لافاوی خوڕ یاخوا بیبا
15
3
222
@AAil4340
Adil Ali
6 years
تەمەن لەئەقڵا بەراورد ناکرێ ڕاستییەو ڕونەوحاشای لێناکرێ هەیەشۆکتەکات بەتەمەنێ کەم حەزئەکەیت بڵێ زۆرێک نەوەک کەم هەشەتەمەن زۆرفەقەت ئەقڵ کەم سەرتەئێ شێنێ زۆربڵێ یان کەم لام وابێ ئەقڵ میسلی یاقوتە لای بازبێ یاخودلای زەڕنەقوتە کامیان بێ ئەقڵن ئەوەیان ڕوتە کەئەقڵیش ڕوت بوهەڵئەدا جوتە
Tweet media one
21
5
231
@AAil4340
Adil Ali
7 years
بچکلۆکە چاوکاڵە جوانەقژ خاوەکە تۆش لەم دەڤەرەی لەم دەڤەرەی تۆش لەم ووڵاتە بێ ساحێبە بێ خەبەرەی تۆش بێ بەشی تۆش برسیتە لەئەم خاکە پڕ گەوهەرەی تۆش ڕۆڵەی داماوی ئەم مەملەکەتە پەرتەوازەی قووتی تۆش چووەتە قوڕگی شێرەوە لەسەرئەم شەقامە بێ ڕەحمەی تاقە ڕۆژێ سکت تێربێ ئەزانم ئەڵێی ئۆخەی
Tweet media one
14
2
220
@AAil4340
Adil Ali
7 years
ئەمشەو وشەی شەوئەکەمە هاودەمی ڕێ تابگەڕێ تابتوانێ شەوڕەویکالەناوخەیاڵدا هەڵگەڕێ وەک ئاوی جاری دوری ڕێگەت بۆ بگەڕێ بابگەڕێ باڕێ ببڕێ تائەگاتەئەوپەڕی ڕێ نزیک نزیک بێ لەتۆوەبۆبۆنی خۆشت وەرگەڕێ ئەم هۆگرییەی دڵ ئاوایە بۆتەگەڕێ لێت ناگەڕێ ماڵت ئاوائەی چاوی دڵ چۆن هیلاک نابی لەم گشتەڕێ
Tweet media one
17
6
233
@AAil4340
Adil Ali
6 years
کوردە تۆجاران هەروەک برابوی لەڕێگەی تاریک بۆیەک چرابوی ڕەش بۆرزۆرنەبوی تۆیەک پارچە بوی تاحیزب نەهات تۆ یەک لاشە بوی ئێستاکە داخم دەورت گۆڕاوه شارچێتی و ڕق وکینەت لاباوە چاڵ هەڵئەکەنن یەکتری ئەخۆن تەڵە دائەنێن ئەمانەکەی تۆن بچۆرە دواوە بۆکوردەواری کۆن گەر ئاوا نەکەی سەریشت ئەخۆن
Tweet media one
18
0
234
@AAil4340
Adil Ali
4 years
سڵاوێک بەقەد دڵ خۆشی پاسارای لەخۆشیدا دێت وئەچێ کەئێواران سەما ئەکا سڵاوێک بەقەد جووڵەی ئەودوو لێوە کەبزەیەک بۆدڵ ئەکا دڵیش لەنووقمی خۆشیدا پێکەنینێ بۆ دوولێووی ووشک ئەکا سڵاوێک بەقەد ڕازاندنەوەی گوڵێ بۆ بولولێ حەزی وایە کەوابچێتە سەرچڵێ لەخۆشەویستی ئێوە بێ خواتان لەگەڵ تا🤔
Tweet media one
42
1
240
@AAil4340
Adil Ali
5 years
خۆشم ئەوێی خۆشم ئەوێی خۆشەویستیت هاوارێکەو یەخەم ئەگرێ خۆشم ئەوێی خۆشەویستیت لەگەڵ خۆیدا هەڵم ئەگرێ خۆشم ئەوێی خۆشەویستیت لەغوربەتا ڕەنگی پەڕیووم هەڵ ئەمژێ خۆشم ئەوێی خۆشەویستیت وەک کەمەندی ووشەکانم لەدڵ ئەگرێ خۆشم ئەوێی خۆشەویستیت وێنەی مناڵ بۆباوەشی گەرم ووڕک ئەگرێ خۆشم ئەوێی
36
6
230
@AAil4340
Adil Ali
6 years
جەژنتان پیرۆز لەناخ وپڕی دڵەوە بەچەپکێ گوڵی پڕەوە بەجوانی وبۆنی گوڵاو بەهەزاران سڵاوسڵاو لەتۆ لەئەو لەوەش میوانمە لەتۆ لەئەو لەوەش حەیرانمە بەبۆن ولەزەی قاپی پڕپڵاو بەتام ولەزەی سفرەی بەربڵاو بەفڕکە فڕکی نانی خۆشکراو بەتامی بامێ وشلەی گۆشت کراو جەژنتان پێرۆز پیرۆزبێ سڵاو بەلەزەتە
Tweet media one
53
4
222
@AAil4340
Adil Ali
5 years
منیش بێ تۆ هەروەک بولبول دەناڵم چریکەم دێ پڕه دڵم نازانم چۆنەحاڵم پەرێشانم حاڵە شڕم نازانی چۆنە ماڵم بێ حەوسەڵەم چۆن خەمی دڵ ڕاماڵم دەسا وەرە بەندی دڵم باکەم بێ تۆ بناڵم ئەو ئازارە ئەم کوژێ ڕوحمێ بکە بەحاڵم تەنهایی ڕۆحم ئەبا دەبێ ڕۆحی ڕەوانم لەدوری تۆڕەنگ پەڕیوم باکەم ئیتر بناڵم
Tweet media one
31
3
220
@AAil4340
Adil Ali
6 years
هێندە پێکەنیم غەم یەقەی گرتم هەرتەڵەی دۆست بوگۆشتی لێگرتم نازکێشی هەمودۆستێک بوم لەپێش ئەسەف هەردۆست بوخزاندمییەی ناوئێش قسەم بەاللە کە بێشک وایە تاسفرەت پڕبێ دۆست وەک و کایە کەسفرەت دڕا دۆستیش ئەگۆڕێ هەرقسەی ئەوان وەک تیغ ئەتبڕێ ئاخر من سڵم لەدوژمن کەمە باسی دۆستەکەم نازانم زەمە
Tweet media one
34
3
227
@AAil4340
Adil Ali
6 years
ئاواین لەزۆریشدا هەرکەم ئەبین تیشکی خۆرنین ئاوائەبین پایزیش نین خەزان ئەبین بەهاریش بین بێ گوڵ ئەبین باران هەبێ یاخودنەبێ هەرتەڕئەبین لەگچکەیش دڵ تەنگ ئەبین گەورەش ببین دڵ پڕئەبین پێش بکەنین لەدڵەوە شکاوئەبین کۆڵ گران وسەغڵەت ئەبین کوژاروی دەستی دۆست ئەبین هەروابوین هەرواش ئەبین
Tweet media one
25
3
229
@AAil4340
Adil Ali
4 years
خۆشم ئەوێی وورد بوونەوە لەڕووخسارت لەناو دڵی من چەسپیووە خۆشەویستی ئەوینداریم لەهیچ کەسێ نەپرسیووە بۆ دیدارێکی ڕووبە ڕووت خەیاڵی دونیام چنیووە لەهەرڕێگەیەک تێپەڕبم من ناوی تۆم زۆر پرسیووە ئەوجێگایەی من بۆی ئەچم جوانی تۆم لەوێ بینیووە واهەست ئەکەم شیعرەکانم ناوی تۆیان لێ نووسیووە
Tweet media one
34
4
236
@AAil4340
Adil Ali
5 years
چایەک چایەتێکە بۆم ڕەنگی تێکەڵ بێ هیلاک وماندوم دڵم تێکەڵ دێ چایەتێکەبۆم شیرین بێ گیانە هێندەتاڵیم چەشت هی ئەم زەمانە چایەتێکەبۆم لەم دەشت ودەره باتاماشای کەم من ئەودولبەرە چایەتێکەبۆم باشانیش دادەم چریکەی خەیاڵ لەلای تۆلادەم چاوجوان باچاکەت تاڵیم لێ لادا جەنجاڵی شارم بۆبا بەبادا
22
2
226
@AAil4340
Adil Ali
6 years
تۆ لەدڵمای هەرلەئێرە لەلای چەپتدای لەگەڵ ترپەی دڵمدای لەفکرو لەهۆشمدای لەناوی دوعای شەوانمدای هەرلەخەیاڵی سەردای دەرناچی هەردێی ئەچی لەپارچەی جەرگم ئەچی یا تێکەڵی خوێن بووی ئەڵێی سەد ساڵە وون بووی نازانم پێت بڵێم چۆن دڵ تەنگی تۆم گرتە خۆم خوایە ئەو خەمەی بچێ پێکەنین بۆدڵی بچێ
Tweet media one
13
5
220
@AAil4340
Adil Ali
6 years
گوڵ فرۆش نەم دیووە گوڵ گوڵ فرۆشبێ چۆن ئەکرێ هەڵاڵە بێ هۆشبێ چۆن ئەکرێ تۆوی گوڵ نەخۆشبێ عەجیب نییەگوڵ فرۆش ڕەش پۆشبێ ئەی بولبول کوا مەگەر سەرخۆشبێ ئەی گوڵ فرۆش نەزەرلەچی ئەکەی ضەمیروویژدان باری کرد تۆخۆشبێ ڕەش پۆشییەکەت دیارەلەخەماخوراوی گوڵ خۆشێ لاف وگەزافی ئەم دەورەدرۆیە 🌹خۆشبێ
Tweet media one
26
7
222
@AAil4340
Adil Ali
5 years
ئەم ئێوارە ئەم ئێوارە کەدێتەوە ئاسمانی شار جوانتر ئەبێ شەقامەمان بۆن خۆشەبن کاتێ چپە کەمتر ئەبێ ئەم ئێوارە کەدێتەوە ئەوین زیاتر جوانتر ئەبێ عەشق ئەچێتە دڵەوەو سۆزی ڕۆحیش تۆخ تر ئەبێ بائەم ئێوارە بێتەوە توند دەستی پێکەنینێ ئەگرم ئەیدەمە دەستی شنەی باو لەگەڵیدا تێکەڵ ئەبم 💞🌹💞
25
6
211
@AAil4340
Adil Ali
5 years
یاران ئامانەو دەخیل بێ لاتان چۆن ئەبێ ئاخرگوڵ وەرێ لاتان چۆن گوڵ عاجزبێ وبڵێن خۆشەدڵ یاڕەب ئەودڵە بچێتە ژێر گڵ یاران وەستبێ گوڵ ئەبێ گوڵ بێ ئەبێ ئەوگوڵە ڕەفقی دڵ بێ ئاخرچۆن ئەبێ گوڵ دەردەداربێ چۆن ئەبێ ئاخر گوڵ هەڵوەراوبێ ڕەبی دەردتان بەکۆی زووخاوبێ چۆن ئەبێ ئاخر گوڵ واها شێواوبێ
28
7
219
@AAil4340
Adil Ali
6 years
ئێوارەیە ئێوارەیە زوینی خۆربەرەوغوربەت هەنگاوەنێ بۆماتی شەومیوانەبێ لەگەڵ ئەودا دەس ملانەبئ ئێوارەیە ووردەووردە شەقام وشار خامۆشەبێ هەرای پەڕەسێلکەوکۆچی باڵدارلەگەڵ خۆرائاوائەبێ کش وماتی دێ بەسەرا ترپەی دڵان بەچەشنێ ترپاراوەبێ ئەی سەفای شەودێم بۆسەفات ماڵی دڵم لەگەڵ تۆدا ئارامەبێ
Tweet media one
18
3
211
@AAil4340
Adil Ali
5 years
کیژۆڵە چاوکاڵە قژخاوە بچکۆلەکە تۆش لەم دەڤەرەی تۆش لەم ووڵاتە پڕلەنەوت وپڕ گەوهەرەی تۆش ڕۆڵەی داماوی ئەم مەملەکەتە پەرتەوازەی تۆش بێ بەشی تۆش برسیتە و لەسەر ئەم جادە بێ ڕەحمەی قوت وبەشی تۆش خوراوە زۆر نائومێد سەیرئەکەی دادو بێ داد بۆ کێ ئەبەی هەقت سەنرێ ئیتر تۆش بڵێی ئۆخەی
Tweet media one
27
5
211
@AAil4340
Adil Ali
4 years
سلێمانی ئەی شاری ئەوین شاری خۆش سەفا دوعات بۆ ئەکەم دووربیت لەجەفـــا هەمیشە وهەردەم خۆشەویستی تۆ تاوەسف بکرێی جوانتر ئەبــــــــی تۆ کام شار وێنەی تــــۆ عەزیـــــزە لای دڵ هیچ شار شک نابەم تۆی جوانتر لەگوڵ من بەچەند دێڕێ چۆن مەدحی تۆکەم هەر ئەبێ سەیری جوانییەکەی تۆکــەم
44
2
231
@AAil4340
Adil Ali
6 years
نمەی بارانم خۆشەوێ چۆن بیخەمە یەک ڕستەوە زۆر خۆشمەوێ قەترەقەترە بۆن بەرامەی لەباوەشی خۆمی ئەکەم نمەکانی لێزمەکانی هەموو خوڕەو ئاوەکانی شەپۆلە نەرمەکانی زۆرخۆشمەوێ ئەوبارانە هەرخۆشی نا هەورە پڕو جوانەکانی هەرئەویش نا ئەسپایی شنە بایەکانی وێنەی ئەومناڵە تاقانەی کەزۆرجوانە گغەکانی
17
1
221
@AAil4340
Adil Ali
6 years
ئەوەتەی هەم هەرخول ئەخۆم هەرخەم ئەخۆم ئەوەتەی هەم هەرڕێ ئەبڕم هەرجێ ئەگرم ئەوەتەی هەم لەجێگەی خۆشم بەقەپاڵ گۆشتم ئەگرن ئەوەتەی هەم لەڕەگەوە هەڵمەکێشن هەر ئەمبڕن ئەوەتەی هەم ڕێ نەماوە پێی پیانەنێم هەرڕەوئەکەم وئەمگرن ئەوەتەی هەم فریای فرمێسکی چاو ناکەوم هەرئەیسڕم ئەوەتەی هەم ؟؟
Tweet media one
14
11
215
@AAil4340
Adil Ali
7 years
قەت خەمی قوڵ هەڵمەکێشە ئەوعەزیەتەی بۆمەکێشە کەتۆی کردۆتە ناوکێشە لەناودڵدا دەرکێشە لەڕەگەوە ڕەگی ببڕەو هەڵیکێشە تاووشکەبێ تافەوتەبێ ئیترنابێتە ئەندێشە تەماشای بەڕووی سەرکەشکە زەوی ڕەگی حەیاتی بوو ڕەگی بڕی هەروەک مەڕێ سەری بڕی تاشەبەردێ گرتی پشتی چووە ئاسمان سێبەرکەی هەم بڕشتی
Tweet media one
13
10
210
@AAil4340
Adil Ali
7 years
هۆدایەگیان خوا قەزا گیان ئەم خەیاڵەی تۆبەرەوکوێ لەناوئەم پەرت ودارەدا خواقەزاگیان خەمی قوڵی تۆ بەرەوکوێ قوربانت بم هی دڵی غەمگینی تۆ قوربانت بم هی حاڵی کڵۆڵی تۆ قوربانت بم هی ماڵی چۆڵوهۆڵ و کاولی تۆ ئەی دایە گیان خوا قەزاگیان هەرچی خەم وغەمت هەیە بێ بم دەرێ بامن بەشی کەم لەگەڵ تۆ
Tweet media one
23
6
217
@AAil4340
Adil Ali
6 years
پەلەی ناوێ پەلەی ناوێ بێ جرت وفرت تەمەن هێدی هێدی لەسەرخۆیە بەرەو ڕاستییەکی زۆرتاڵ ئەتبات بزەی شیرین ڕوومەتی ئاڵ یان دڵ تەنگی وژیانێ تاڵ ئەم شەمەندنەفەرەی لەڕێیە جێت ناهێڵێ بێشک ئەتبات گەداو پاشا نەدار وتێر جێناهێڵێ ئەولەیاسای خۆی لانادات هێواش هێواش بۆخۆیتەبات مەڵێ نایەت ونەهات
Tweet media one
20
1
208
@AAil4340
Adil Ali
5 years
ڕەنگەدوواین هەنگاوی بەجێ ماوی ژینبم ئەشێ دوواین سێبەری کاتی خۆرەتاوی تینبم ڕەنگەئاخرپێکەنینی پێش بەهارێکی شینبم ئەشێ گریانی دڵی هەژارێکی دڵشکاوی زەلیلبم قەت ناکرێ قاقای سک پڕێکی دڵ ڕەقی قینبم ئەشێ نوزەی هەنسکی هەژارێکی دڵ سوتاوی فەقیربم ڕەنگە لەتاو ناهەقی بۆئەبەدلەتاوئازارا پیربم
Tweet media one
38
2
218
@AAil4340
Adil Ali
5 years
ساڵ ساڵ بەمن چی کەدێ وئەچێ خۆعومری من بۆدووا ئەچێ تاڵی ڕەش لەسیمامدا جێی نامێنێ وەرزی سپی لەجێگەکەی خۆی دائەنێ ڕەنگ وڕوخسارم چرچ ولۆچی لێ پەیدائەبێ تاڵی لەجێگەی شیرین دێتە پێش شوێن دائەنێ ماڵی دڵ ووردەووردە چۆڵەوانی بۆپەیدا ئەبێ لەگەڵ تەمەن کەڕۆیی ئیدی چاوەڕێمە چونکەمەرگ میوانەبێ
Tweet media one
29
1
218
@AAil4340
Adil Ali
6 years
پیری تاڵی سپی تێکەڵم بووجوانی جارانم نەما چرچولۆچ بووم ڕێک پێکی جارانم نەما لاویم گوزەشت پیری میوانەم چارم نەما کەوتووم لەسوچێکا میوانی ساڵمم نەما لاڵ و لار بووم هەق بێژی جارانم نەما چرای عومرم واکزئەبێ بڕشتم وانەما کت وکوێر بووم بۆسەفەری ئاخیر ئەچم حەوسەڵەی ئەم ژینەم من نەما
Tweet media one
22
1
217